ئابوری

گەیشت.. ئەم شوێنانە ناویان لە لیستی مووچەدا نییە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و جگە لە بەشێك لە هێزە ئەمنییەكان، وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە خشتەكەدا نییە.

وەزارەتی دارایی لەبارەی هۆکارەکەیەوە دەڵێت "لەبەرئەوەی تەموویلەكەیان لەبەغداوە نەهاتووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی دروستبووە.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە كە بە دوو رۆژ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەهێندرێت.
 
2024-07-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.