نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پێشنیازێكی نوێ بۆ جێگره‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئەو وڵاتە خراوه‌ته‌روو، به‌ڵام به‌شێك له خاڵه‌كانی پێویستیان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا و ته‌رخانكردنی پاره هه‌یه.
مسته‌فا كه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت "چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد حكومه‌ت ڕێكارێكی هه‌بێت سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی موچه‌ی ساڵی 2024 بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان وه‌زاره‌تێك بۆ وه‌زاره‌تێكی دیكه، به‌ڵام به‌فه‌رمی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه له ئێستادا ناتوانرێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری بكرێت.
کەرعاوی ئاشکراشیکرد "رێوشوێنه‌كانی حكومه‌ت سنورداركرابون به زیادكردنی ته‌رخانكردن بۆ ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌مه، كه بریتین له پۆله‌كانی ده‌یه‌م، نۆیه‌م و هه‌شته‌م، به‌و هیوایه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی دیكه هه‌بێت بۆ راستكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان.
پەرلەمانتارەکەی عێراق ئەوەشی خستە روو "هه‌ندێك بابه‌ت پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه، چونكه ته‌رخانكردن هه‌یه كه له‌لایه‌ن یاسا كارپێكراوه‌كانه‌وه دیاریكراوه، وه‌ك ته‌رخانكردنی پاره بۆ فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی ده‌ستپاكی.
ناوبراو وتیشی "پێویسته حكومه‌ت جددی بێت له چاوخشاندنه‌وه به هه‌مو شتێك كه په‌یوه‌ندییان به قه‌باره‌ی مووچه‌وه هه‌یه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان، زیادكردنی ته‌رخانكردن، یان دابه‌شكردنه‌وه‌ی ته‌رخانكردنی مووچه به‌سه‌ر ده‌زگاكانی حكومه‌تدا به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
دوێنێ دوشه‌ممه، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق گرنگترین پاساوی حكومه‌تی عێراقی بۆ چاوه‌ڕوانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی مووچه‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌مواركردنه‌كه پێویستی به پێداچونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی زیاتر له 34 یاسا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ده‌توانرێت ئه‌و بابه‌ته له‌رێگه‌ی یاسای خزمه‌تگوزاری شارستانی فیدراڵی كورتبكرێته‌وه.