ئابوری

ئێستا گەیشت.. بڕیارێکی بانکی ناوەندیی کێشەیەکی مەترسیدار دروست دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بە فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان راگەیاند.

لیژنەی هەماهەنگیی خۆپێشاندانەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق لەمیانی راگەیەندراوێکدا نوسیاویانە "بەهۆی سووربوونی بانکی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار راستەوخۆ بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانەوە، بڕیارماندا لە رۆژی چوارشەممەوە تا کاتێکی نادیار مانگرتن لە کارەکانمان رابگەیەنین.

لە بڕیارەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە کە تەنیا حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو راسپێدراون بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە چواریان لە فڕۆکەخانەکانن، ئەمەش توڕەیی کۆمپانیاکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێیان وایە لە دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە زوڵمیان لێکراوە و قۆرخکاریی تێدایە، لەهەمان کاتدا بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی لێکەوتووەتەوە.

بەهۆی ئەو بڕیارەوە کێشە بۆ نرخی دۆلار دروست دەبێت و لەوبارەیەوە زیا تائی، نوێنەری کۆمپانیاکانی دراو بە میدیاکانی عێراقی دەڵێت "بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت.
2024-07-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.