ئابوری

بەپەلە.. هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە باس لەوە دەکات "پێشنیاری هاوتاکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەشمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق کردووە. لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیشەوە دەڵێت "هاوکارییەکانی هاوپەیمانانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامیی هەیە.

لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە وێبسایتی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند "دواکەوتنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندیی بە دووبارە داواکردنی زانیاریی نوێوە هەیە لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە و لەئێستادا دارایی هەرێم هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەدەن، بۆ ئەوەی جارێکیتر ئەو زانیارییانەش بۆ عیراق بنێرێت، کە لە راستیدا دیوانی وەزارەت لەڕووی لیستی مووچە و زانیارییەوە کێشەی کەمترە.

دەشڵێت "دوای ناردنی زانیارییە نوێیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دیوانی چاودێری و وەزارەتی دارایی عیراق، وردبینی لە لیستە نوێیەکەدا دەکرێت و ئەگەر کێشەی نەبێت بڕیاری خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.

لەبارەی هاوکاریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی ناردنی مووچەی هێزی پێشمەرگەوە، لیوا روکن بەختیار محەمەد رایگەیاند "وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکات وەزارەتی داراییش بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران راسپێردراون، ئەو داواکارییانەی چاودێری و دارایی عیراق داوای دەکەن لەبارەی تەواوکردنی رێکارەکانی لیستی مووچەوە پێویستە هاوکاریان بین.

ئەوەشی خستەروو "وەک وەزارەتی پێشمەرگە پێشنیاری هاوتاکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق کردووە، کە بێگومان پێویستە دارایی هەرێم پێشنیارەکەمان بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران، هاوکات لەنێوان هەردوو حکومەتدا لێکتێگەیشتنێک هەبێت کە هاوتاکردنەکە کاریگەریی نەبێت لەسەر ئەو پشکەی بۆ هەرێم دەنێردرێت.

ناوبراو سەبارەت بە هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "هاوکارییەکانی هاوپەیمانان کە لە رابردوودا بەشێوەی مووچە دەدرا بە لیوا هاوبەشەکان، لە ئێستادا بەشێوەی هاوکاری دەدرێت بە پێشمەرگە و بەردەوامیی هەیە، دابەشکردنی هاوکارییەکەش بەپێی ئەو رێنماییانەیە کە هاوپەیمانان داوایان کردووە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دوپاتیشی دەکاتەوە "وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوا هاوبەشەکانیشەوە مووچەکانیان دەخرێتە سەر بەغدا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەمێنێتەوە، بەڵام هەوڵی زیاتری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵ دەدرێت.
 
2024-07-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.