ئابوری

ئێستا گەیشت.. لە عێراقەوە پرسە چارەنوسسازەکەی هەرێم یەکلادەکرێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دێتە هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەمەبەستی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەولێر بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی 69 رۆژ دەبێیت هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بەغدا رایگەیاندووە، تاوەکو وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە تەواو نەکرێت پارە نانێرێت بۆ مووچە.
2024-07-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.