ئابوری

ئێستا گەیشت.. لە بەغداوە پارەی دیكە گەیشتە هەرێم و سبەینێ دابەشدەكرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

لەبەغداوە نزیکەی 60 ملیار دینار گەیشتە هەرێم و بڕیارە سبەینێ‌ بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

سایلۆی سلێمانی لەمیانی راگەیەندراوێكیدا نوسیویەتی "سبەینێ‌ بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران كە بڕەكەی 60 ملیار دینارە بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەو جوتیارانەی كە گەنمیان رادەستی سایلۆ كردووە، تا پسووڵەی ژمارە 289 سبەی دووشەممە 8ی7ی2024 چەكی پارەكانیان دابەش دەكرێت.

سایلۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە روو "دەبێت جوتیاران بۆ وەرگرتنی چەك و پارە سەردانی بەشی ژمێریاریی بەرێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی بكەن.
 
2024-07-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.