ئێستا گەیشت.. لە بەغدا بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان داواکارییەکی دیکە ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
بەگوێرەی وتەی ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی حەفتا، بەغدا بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان داوای ناوی سیانیی دایکی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و چەند زانیارییەکی دیکە دەکات.
ئەحمەد لەتیف، وتەبێژى هێزەکانى 70ـی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای یەکێتی دەڵێت "بەغدا داواى زانیارى نوێى لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و ئێمەش هەموو ئەو زانیاریانەى داواکرابوون داومانەتە وەزارەتى پێشمەرگە.
ناوبراو داواکاریەکەی بەغدا ئاشکرا دەکات و رونی دەکاتەوە "داواى رۆژى دامەزراندن، کۆدى مووچە، ناوى چوارى مووچەخۆر، ناوى سیانى دایکى ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و پلەی سەربازی کراوە و هەموویمان رەوانە کردووە بۆ وەزارەتى پیشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وتەبێژى هێزەکانى 70 ئاماژە بەوەش دەکات "ئەو داواکاریانەى بۆ ئەوەیە مووچەخۆر هەیە لە هەرێمى کوردستان و لە عێراقیش مووچەى هەیە، یان خەڵکى عێراق نین و مووچەیان هەیە لەناو هێزە ئەمنییەکان.
وتیشی "لاى ئێمەوە هیچ گرفتێک نەبووە و سەرجەم زانیارییەکانمان رەوانە کردووە.
|