گەیشت.. هەواڵی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک ناڕاستە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی دەڵێت "ئەو هەواڵەی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بڵاوبووەتەوە راست نییە و بەڵکو 200 دیناریش دابەزیوە.
نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە نها نیوز-ی راگەیاند "ئەو هەواڵەی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بڵاوبووەتەوە بەهیچ جۆرێک راست نییە و هەواڵەکە بەجۆرێکی تر بڵاوکراوەتەوە.
وتیشی "تەنانەت لەئێستادا نرخی مریشک 200 دیناریش دابەزیوە و بەهیچ جۆرێک بەرزنەبووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە نرخی مریشک بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک کیلۆیەک مریشک چوار هەزار دیناری تێپەڕاندووە.
|