هەواڵ

چوون بۆ هه‌ولێر بوو به‌ پاره‌

ئاژانسی نها..

پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ هه‌موو بازگه‌كانی هه‌ولێر پشكنین داده‌نێین و له‌ هه‌موو كه‌سێك بڕێك پاره‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ له‌ 50 هه‌زار زیاتر نه‌بێت.

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌ پشكنین له‌ هه‌موو بازگه‌كان داده‌نێین و هه‌ر كه‌سێك له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم وعێراقه‌وه‌ بیه‌موێت بێته‌ ناو هه‌ولێر ئه‌وا بڕی 50 هه‌زاری لێوه‌رده‌گیرێت، له‌به‌رامبه‌ر پشكنینه‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پشكنینه‌ بڕی 50 هه‌زار دینار بدات.
2020-07-13
زیاتر...