هەواڵ

ئێستا گەیشت.. لەبارەی یاساییبوونی (هەژماری من) دادگای فیدراڵی بڕیاری یەکلاکەرەوەی دا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات "لە نوسراوەکەی دادگای فیدراڵیی عێراقدا بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بوون و نایاساییبوونی هەژماری من نەکراوە و لە هەموو عێراقدا، بانکێک نییە مۆڵەتی بانکی ناوەندیی نەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی فەیسبوکی خۆی نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ڕونکردنەوەکەی دادگای فیدراڵی کەپشت بەستوو بە مادەی 10 لەیاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980 مامۆستایانی ناڕازی لە سەرەتای مانگی حوزەیران هاتنە بەغدا لەڕێێ دائیرەی تنفيذ هۆشداریان ئاراستەی حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر تەوتين، هۆشداریەکە لە 10/6/2024 گەشتۆتە حکومەتی هەرێم، پێویستە لەماوەی (8) ڕۆژدا وەڵام بداتەوە ئایا بڕیارەکەی جێبەجێ کردووە یان نا.

سۆران عومەر ئاماژە بەوەش دەکات "نوسراوەکەی دادگای فیدراڵی بەهیچ شێوەیەک باسی یاسایی بون و یاسایی نەبونی هەژماری من نیە، لەهەموو عێراق بانکێک نیە مۆڵەتی بانکی ناوەندی نەبێت، ئەو لیستەی بانکی ناوەندی ناردویەتی لە سایتەکەی هەیە بەزانیاری زیاترەوە، جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی ئەڵێ تەوتین لە بانکی حکومی، بانکی ئەهلیش بۆی هەیە لە تەوتین بەشدار بێت وەک لەعێراق دا (43) بانک بەشدارە لە تەوتین بەڵام جیاوازی بانکی حکومی و ئەهلی لە تەوتیندا ئەوەیە بانکە ئەهلیەکان موچەی تەوتین لە بانکی رەشید و رافیدەین وەردەگرن .

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوەش دەکات "تەمویلی موچە بۆ بانکی حکومیە و پێویستە بانکی ئەهلی پارەی موچە لەبانکی حکومی رافیدەین و رەشید وەربگرێت نەک راستەوخۆ پارەی موچە بدرێت بەبانکی ئەهلی. حکومەتی هەرێم نایەوێ تەوتین لە بانکی حکومی بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم باس لەوە دەکات، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق 'هەژماری من'ـی بە یاسایی لە قەڵەمداوە.

2024-07-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.