نها نیوز – هەواڵەکان
میدیای یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وته‌بێژی یه‌كێتی و هێزه‌كانی 70، ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكرده‌وه كه ئاڕ‌استه‌ی یه‌كێتی و هێزی دژه تیرۆر و هێزه‌كانی 70 كرابوون له‌باره‌ی رووداوی ئاگره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركوك، ئه‌و لایه‌نه‌شی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی هه‌ڵبه‌ستووه به مه‌رامی تایبه‌تی و بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره‌ی كردووه.
میدیای یەکێتی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی لە بڵاوکراوەیەکدا باس لەوە دەکات "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له نه‌مسا رایگه‌یاند، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه یه‌كێتی وه‌كو حزب له پشت سوتاندنی بازاڕ‌ە‌كانـی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بووبێت.
نێچیرڤان بارزانی وتوشیەتی "ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن كه پێشتر ئه‌ندامی ئه‌و حزبه بووبن، به‌ڵام وه‌كو هێزێكی سیاسی، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی نییه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پشت ئه‌و رووداوانه‌وه بووبێت.
میدیاکە ئەوەش ئاشکرا دەکات "ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ئاگره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك بڵاوكرایه‌وه به هیچ جۆرێك ناوی یه‌كێتی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن باسی یه‌كێتی كرد.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕ‌استه‌ی یه‌كێتی كراون رایگه‌یاندووە "ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق خرایه‌ڕ‌وو كه باسی تاوانباره‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی كرد، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی دژه‌تیرۆر و یه‌كه‌ی 70ـی نه‌هێنا.
وتەبێژی یەکێتی وتوشیەتی "دواتر كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه باس له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان كرا، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌چوو نه‌ك ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه، یه‌كێتی ئه‌م حیكایه‌تانه زۆر به توندی ره‌تده‌كاته‌وه، كه‌سیش ناتوانێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به‌یه‌كێتی بسڕ‌ێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ـش روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن "جێگای نیگه‌رانی و سه‌رسوڕ‌مانمانه كه ته‌نها نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رامی تایبه‌ت و وه‌ك تۆمه‌ت ئاماژه به‌ناوی هێزه‌كانمان و سنووری سلێمانی كرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70ـدا ئەوەش هاتووه "بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك، دوور و نزیك هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان به‌و رووداوانه‌وه نییه كه له هه‌ولێری خۆشه‌ویست، دهۆكی ده‌لال و كه‌ركوكی قودسی كوردستان روویانداوه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوە "جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسووڕ‌مانه كه ته‌نیا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی به‌غدا به مه‌رامی تایبه‌ت و وه‌ك تۆمه‌ت ئاماژه به ناوی هێزه‌كانمان و سنووری سلێمانی ده‌كات، هه‌روه‌ها وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ڕ‌وونی ئاماژه‌ی به زانیارییه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌ولێر، كه‌ركوك و دهۆك روویاندا، میدیای یەکێتی دەڵێت "هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كرد و ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردن ده‌ربڕ‌یی، له‌وكاته‌شدا پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی شاری هه‌ولێر هۆكاری ئاگره‌كانیان بۆ شۆرتی كاره‌با و له‌حیم و چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی ده‌گه‌ڕ‌انده‌وه.
میدیاکە ئاماژە بەوەش دەکات "ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و رووداوانه بڵاوكرایه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی یه‌كێتی تێدا نه‌بوو، به‌ڵام نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوی یه‌كێتی هێنا، دواتریش سه‌رۆكی هه‌رێم و وته‌بێژی یه‌كێتیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ئه‌و رووداوانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی له‌پشته‌وە نییە.