هەواڵ

بۆ نها ده‌دوێت... به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تووشی كۆرۆنا بوو

ئاژانسی نها...

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی دوکان رایگه‌یاند، له‌ پشكنیدا ده‌ركه‌توه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم.

 د. محەمەد ئەحمەد هەمەوەندی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی قه‌زای دوکان و سەرۆکی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ پشكنینی كۆرۆنام كردووه‌ و به‌ داخه‌وه‌ پۆزه‌تیف بووه‌، له‌ ئێستا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌م، به‌ڵام ته‌ندروستیم جێگیره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر خۆپارێزی نه‌كرێت ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر نابێت، ئه‌وه‌تا پزیشكانیش به‌شێكن له‌ تووشبووان، بۆیه‌ له‌ ئێستادا خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ره‌.

2020-07-13
زیاتر...