هەواڵ

دارایی هەرێم: دوو سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی داوە و سبەی چوارشەممە یەکەم گوژمە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دوای ناردنی یەکەم گوژمە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند "دوای ناردنی یەکەم گوژمەی پارە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە ڕادەگەیێنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەت و توێژانە دەکرێت کە پارەیان بۆ خەرج کراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو میدیایە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دراوە و بڕیارە سبەی یەکەم گوژمەی پارەکە بگات.

هاوکات هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بە چەند گوژمەیەک پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 
2024-07-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.