ناسنامەی ئەو دوو کەسەی لە تەقینەوەکەی سلێمانی برینداربوون ئاشکرابوو
نها نیوز – هەواڵەکان
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، لە تەقینەوەکەی سلێمانی دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی تەممووزی 2024)، کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج تەقییەوە، لە ئاکامدا دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکە بە ناوەکانی (محەمەد خەلیل و محەمەد ئیبراهیم) کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن بە سەختی بریندار بوون.
لەوبارەیەوە تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "قوربانیانی تەقینەوەکەی سلێمانی ئەندامی ئێمە نین.
پێشتر ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگەیاند "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ی ته‌موزی 2024، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆ، ئۆتۆمبێلێك له جۆری كیا سپۆرتاج ره‌نگی سپی ته‌قیه‌وه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم راشیگه‌یاند "له ئێستادا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌زانراوه، كه بووه هۆی برینداربوونی دوو كه‌س به‌سه‌ختی، كه یه‌كێكان شۆفێری ئۆتۆمبێلێك و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌رنشین بووه و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
|