لە بەغداوە هەواڵە خۆشەکە بۆ موچەخۆرانی هەرێم گەیشت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق/ لقی هەولێر دەڵێت، بە فەرمانی وەزیری دارایی عێراق، بەشێک لە مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەک لە بانکى ناوەندیى عێراق/ لقى هەولێر رایگەیاند "مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتی و خانەنشینانى مەدەنیى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى شەش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، مووچەى فەرمانبەرانى مەدەنى و هێزە ئەمنییەکانى هەرێم تا ئێستا خەرجنەکراون.
|