کوردستان

وەزارەتێکی هەرێم بڕیارێکی گرنگ بۆ هاوڵاتییان دەردەکات

نها نیوز - هەواڵەکان 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك بەڕێژەی 20% دەركرد.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا رایگەیاندووە "بۆ خزمەتی سودمەندانی سندوقی قەرزی بچووك، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پڕۆژە بچووكەكانی راسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێروتەسەل بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەشیبكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە "دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەی (20%) لە كۆی گشتیی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.
 
2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.