کوردستان

یەکێتی دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردن راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رزگار حاجی حەمە دوایین ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و ئاماژەی بەوەكرد، ئەو بەرنامە و پلانانەی لە كۆبوونەوە باڵاكاندا بڕیاریانلێدراوە، جێبەجێكراون و یەكێتی بەهەمووشێوەیەك ئامادەی هەڵبژاردنە.

لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەكتەبی هەڵبژاردنی کرد كە لە رابردوودا دڵسۆزانە ئەركەكانیان بەجێگەیاندووە بەتایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق كە یەكێتی بووە هێزی یەكەمی لایەنە كوردستانییەكان، جێدەستیان دیاربووە و ماندوونەناسانە كاریانكردووە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دواخستنی نییە، دروستكردنی هەر بەربەستێكیش لەبەردەم ئەو پرۆسە گرنگەدا، لێدانە لە خواستی خەڵك و رەوتی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان. پێویستە هەموولایەنەكانیش پابەندبن بەو وادەیەی كۆمسیۆن وەك لایەنی فەرمی و جێبەجێكار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێشنیازیكردووە كە ٥ی ئەیلوولی ئەمساڵە و هیچ بیانوویەكی بۆ دواخستنی پرۆسەكە نەهێشتووەتەوە. 

دووپاتیشیدەكەینەوە یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە لەو وادەیەدا و پێشوازیی لە پێشنیازەكەی كۆمسیۆن دەكەین.
 
2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.