کوردستان

وتەبێژی پارتی: هەركات رۆژی هەڵبژاردن دیاریكرا، هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر كاتێك رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا، هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە رادەگەیەنن.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەڵوێستی حزبەكەیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتی"وەك ئاگادارن تائێستا رۆژێك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری نەكراوە، ئێمە هەر كاتێك وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا، قسەی خۆمان دەبێت و بۆچونی خۆمان لەسەر ئەو بابەتە رادەگەیەنین.

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد "سبەی سێشەممە، هەڵبژاردنی ئۆرگانەكانی پارتی بەڕێوەدەچێت". وتیشی "بۆ هەر مەکتەبێکی ڕێکخستنی پارێزگایەک، لیژنەیەکی تایبەت دروستکراوە، لە هەڵبژاردنەکەدا 17 لق بەشداردەبن و ئەوانیش لیژنەیان بۆ دیاری کراوە، لیژنەش بۆ ناوچەکانیش دروستکراوە کە لە سنوری ئەو لقانەدان.


ئەوەش لەكاتێكدایە، كە دەبوو ئەمڕۆ كۆتا رۆژی تۆماركردنی ناوی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدانی سەربەخۆ بێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام كۆمسیۆن هەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بڕیاردرا وادەی ناوتۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ کۆتایی دەوامی رۆژی 27-6-2024 درێژبکرێتەوە.
 
2024-06-24
زیاتر...