کوردستان

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ گرنگترین پرس دێتە هەرێم

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ئابوورییە هەڵپەسێردراوەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێطەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری عێراق و بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و دارایی و بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێک دەرکرا و یەکێک لەوانە پەیوەست بوو بە هەرێمی کوردستان، بریتی بوو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوە ئابوورییەکانی هەرێم بە بەشداری هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە ئابووری لە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم.
 
2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.