کوردستان

راپەرین.. هاوڵاتییەك دوو هەفتە زیاترە چارەنووسی نادیارە

نهانیوز- هەواڵەكان

هاوڵاتییەكی دانیشتووی ئیدارەی راپەڕین، ماوەی دوو هەفتە زیاترە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوامن لە گەڕان بە دوای چارەنووسیدا.

هاوڵاتییەك بە ناوی "موراد ئەحمەد" ە 39 ساڵ تەمەنییەتی و نەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە و دانیشتووی گوندی سیدەڵانی ناحییەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە، پێشتریش دووجار ونبووە و دۆزراوەتەوە، وەك براكەی دەڵێت تا ئێستا ئەوەندە بێ سەروشوێن بوونی درێژەی نەكێشاوە.

بەبۆنەی نەبوونی كامێرای چاودێری لەو ناوچەیە دۆزینەوەی موراد ئەحمەد قورستر بووە بۆ هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە، بەڵام حەسەنی برای موراد ئاماژەی بە هەوڵ و تێكۆشانی هێزە ئەمنییەكان كردووە بۆ دۆزینەوەی براكەیان.

2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.