دواى هۆشدارییه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ پڕۆژه گرنگه‌كه جێبه‌جێده‌كرێت
دواى هۆشدارییه‌كى پێشترى قائیمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له دروستبوونى كاره‌ساتى مرۆیى به هۆى بێ ئاویه‌وه، ئه‌مڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی كاربه‌ڕێگه‌رى هەرێم گه‌یشته ئه‌و قه‌زایه‌و رایگه‌یاند، پرۆژەی ئاوی "گۆپتەپە"ی چەمچەماڵ، بە گوژمەی 78 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی كاربه‌ڕێكه‌رى هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا له‌چه‌مچه‌ماڵه‌وه ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەوە بۆ ئیمزاکردنی پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ و گەورە، بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
وتیشى:"ئیمزاکردنی گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوەیە بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕاستەوخۆ دەکرێت، ساڵانێکی زۆرە چەمچەماڵ و دەوروبەری بەدەست گرفتی کەم ئاوییەوە گرفتارن؛ به‌ڵام بەزووترینکات و بە سەرکەوتوویی ئه‌و پڕۆژه‌یه تەواو دەبێت".
ئه‌وه‌شى وت:"بەڕێنمایی و فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی بە پشتگیری و خەمخۆری ئەوان بۆ خەڵکی چەمچەماڵ بڕیاری لێدراوە، ئەو پرۆژەیەش دەچێتە سەر کارەکانی دیکەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان".
وه‌زیره‌كه‌ى هه‌رێم باسى له‌وه‌شكرد، "ئەمرۆ گرێبەستەکە ئیمزا دەکەین و ڕاستەوخۆ دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە بەناوی پڕۆژەی دیزاینکردن و جێبەجێکردن و کار پێکردنی ئاوی گۆپتەپە"ی چەمچەماڵە، لەلایەن کۆمپانیایەکی جێبەجێکار دەکرێت و گوژمەی پڕۆژەکەش بریتییە لە؛ 78 ملیۆن دۆلار، لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەکە بۆ پڕۆژەکە دابینکراوە".
وه‌كو ساسان عه‌ونى وتى:"ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە 730 ڕۆژی ڕۆژمێرییە، بەڵام ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئەو ماوەیە کورتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی زووتر خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەری سوودمەندبن لێی".
پێشتر ره‌مك ره‌مه‌زان له په‌یامێكدا هۆشداریی دابوو به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئه‌گه‌رى دروستبوونى كاره‌ساتى مرۆیى به‌هۆى ئه‌و بێ ئاوییه‌ى كه له ناوچه‌كه‌یاندا هه‌یه.
|