کوردستان

پۆلیسى سلێمانى كه‌سێكى ده‌ستگیركرد كه‌ پاره‌و مۆبایلى له‌ كچێك سه‌ندووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی دەستگیركردنى تۆمەتبارێك ئاشكراده‌كات کە ڕێگریی لەکچێک کردووه‌ و دواتریش پارەو مۆبایلەکەی لێسەندووه‌.

پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لە كچێك سەندبوو.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی ماتۆڕسوارێك ڕێگریی لەكچێك کرد و هێرشیکردە سەری و پاش لێسەندنی پارەو مۆبایلەكەی بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیس ده‌ڵێت:"لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕ و ئەو پارەو مۆبایلەی كە لە کچەکەی سەندبوو".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئێستا تۆمەتبار (م، أ، ح لەدایكبووی 2005) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.