کوردستان

له‌نێوان هێزێكى كوردى و حكومه‌تى سوریا شه‌ڕێكى قورسه‌

رووانگه‌ى سورى ورده‌كاریی شه‌ڕێكى قورسى نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى سوریا ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌كدارێكى دیفاع وه‌ته‌نى كوژراوه‌".

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، لە ناوچەی حەوائیج لە نزیک شارۆچکەی مەیادین لە پارێزگای دێرەزۆر، شەڕ لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سووریا روویدا و چەکدارێکی "دیفاع وەتەنی" کوژراوه‌.

ئه‌وه‌شى باسكردووه‌، سه‌ره‌تا چەکدارانی "دیفاع وەتەنی" بنکەی هێزەکانی هەسەدەیان بۆردومانکردووە و دواتریش هێزەکانی هەسەدە وەڵامی هێرشەکەیان داوه‌تەوە.

هەروەها چەکدارانی "دیفاع وەتەنی" لە رۆژی 20ی حوزەیراندا بە چەکی قورسی جۆراوجۆر و تۆپخانە هێرشیان کردبووەسەر هێزکانی هەسەدە و بەوهۆیەوە پێکدادانی قورس لەنێوان هێرشبەرەکان و هێزەکانی هەسەدە روویدابوو.

ناوچەی مەیادین لە رۆژهەڵاتی سووریا، یەکێک لە گرنگترین بنکەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سووریا، هەروەها شوێنی چەکدارانی سەربە حکومەتی سووریایە و هێزەکانی حکومەتی سووریاش لەو ناوچەیەدان.

ناوچەکە دەکەوێتە دیوی رۆژئاوای رووباری فورات و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریادایە، هێڵی بەستنەوەی عێراق و سوریا و رێڕەوی گواستنەوەی چەک و کاڵای جۆارجۆرە لە عێراقەوە بۆ سووریا.
2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.