تەندروستی

یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا مۆڵەتی بەکارهێنانی وەرگرت

ئاژانسی نها...

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد، سوپای چین گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە ڤاکسینێکی دژە کۆرۆنا بەکاربهێنێت.

ڤاکسینەکە کۆمپانیای "كانسينو بيولوجيكس" لەگەڵ تیمێکی توێژینەوەی سەربازی گەشەی پێدراوەو دوای ئەوەی ئەوەی تێستکراوەو دەرکەوتووە سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و تاڕادەیەک کارایە.

دوای دەرکەوتی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ ئەمە یەکەمجارە ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسەکە بەکاردەهێنرێت.

ڤاکسینەکە ناوی (ئی دی 5 ئێن کوف)ەو یەکێکە لەو (٨) جۆرە ڤاکسینەی کە لە چین کۆمپانیاو توێژەران گەشەیان پێداوەو مۆڵەتی بەکارهێنانی بۆ دەرچووە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩وە دروست دەبێت.

کۆمپانیاکە دەڵێ:" بەکارهێنانی ڤاکسینەکە تەنیا لە بواری سەربازیدایەو بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی پاڵپشتی لۆجیستی بەکارهێنانی بۆ خەڵک بەگشتی فراوان ناکرێت.

2020-06-29
زیاتر...