هەواڵ

رێواز فایەق: قسەکردن لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان، قسەکردنێکە نابێت قبوڵ بکرێت


ئاژانسی نها...

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، قسەكردن لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان قسەكردنێكە نابێت قبوڵمان بێت

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،  ئاساییە قسە لەسەر ئەدای پەرلەمان و حكومەت بكرێت، بەڵام قسەكردن لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان نابێت ئێمە لەپەرلەمانی كوردستان قبوڵمان بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چونكە قسەكردنێكە لەبەرامبەر مەبادیئی دەستوری كە باوەڕمان پێی هێناوە ناكۆكە لەگەڵ بڕیارەكەی پەرلەمانی كوردستان كە بۆ جێگیركردنی فیدراڵی دراوە.
2020-06-29
زیاتر...