کوردستان

سەرۆکایەتی هەرێم: مانگی 10 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکایەتی ھەرێم پێشنیازدەکات مانگی 10 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمیش دەڵێت "بۆچوونی یەکێتی و پارتی ئەو وادەیە یەکلایی دەکاتەوە".

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیای یەکێتی دەڵێت "پێشنیازێک ھەیە بۆ ئەوەی مانگی 10ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم لەگەڵ ئەو پێشنیازەدان، بەڵام ھێشتا رۆژەکەی یەکلانەکراوەتەوە و بۆچوونی یەکێتی و پارتی ئەو وادەیە یەکلایی دەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق مانگی رابردوو لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو لە 5ی ئەیلول ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات، بەڵام تائێستا سەرۆکایەتی ھەرێم وادەی نوێی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دیاری نەکردووە.
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.