هەواڵ

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پارتی دەکات

ئاژانسی نها...

بڕیارە شاندی باڵای گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكە لە هەولێر سەردانی پارتی بكات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ شاندێكی باڵای گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانییەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوتن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی نها گفتوگۆکردن لەسەر ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری کۆبوونەوەکە بن.

2020-06-29
زیاتر...