نها نیوز - هەواڵەکان
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم زانیاری گرنگ ئاشکرا دەکات و باسیش لەوە دەکات ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی له قۆناغی كۆتاییدایه.
د. سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وت "پێشتر بڕیار بوو پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام دواتر نه‌نێردرا و دواكه‌وت، وه‌لێ ھیچ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه ببێته به‌ربه‌ست بۆ دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.
سوبحی ئاماژە بەوەش دەکات "ئێستا گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كرێت و ھه‌نگاوی باشیش نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه و ئه‌و یاسایه‌ش زیاتر كه‌رتی نه‌وت رێك ده‌خاته‌وه.
بەوتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی لە عێراق، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یانه‌وێت به بیانووی ته‌كنیكی ئه‌و پرسه دوابخرێت و، وتیشی "ده‌خوازن ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌سڕا زیاد بكرێت، ھه‌رچه‌نده ڕاسته تێچووی نه‌وتی ئه‌وان كه‌متره، به‌ڵام له ڕووی ستراتیژییه‌وه ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ناردنی نه‌وتی زیاتر بۆ به‌نده‌ری جه‌یھان، ئه‌لته‌رناتیڤ زیاد ده‌كات و مه‌ترسیی زیاتر دروست ده‌كات، كه ھه‌ر كاتێك كێشه‌یه‌ك دروست بێت، كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ناوبراو ئاشکراشیکرد "ئێستا تاكه به‌ربه‌ست و ھۆكار له به‌رده‌م دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه، تێچووی ده‌رھێنانی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستانه.
سەباح سوبحی ئەوەش ناشارێتەوە و دەڵێت "كێشه‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه و ئه‌وان ھۆكارن كێشه‌كه به‌په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه و ده‌یانه‌وێت ھه‌رده‌م كارتێكی فشار بێت له ده‌ست ئه‌واندا دژی ھه‌رێمی كوردستان به‌كاری بێنن و ده‌یانه‌وێت گرفت بۆ كۆمپانیاكانی ھه‌رێم دروست بكه‌ن و سزایان بده‌ن".
وتیشی "چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له قۆناغی كۆتاییدایه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا باسی ھه‌موو پرسه‌كان كراوه.
د. سه‌باح سوبحی ئەوەشی خستە روو "به قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و داتا، زیانی راگرتنی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌گاته 16 ملیار دۆلار.