کوردستان

هەواڵی دڵخۆشکەر گەیشت.. موچەی مانگی شەش کەی دابەش دەکرێت؟


وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دا.

هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی بە زمانی عەرەبی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ڕێکارەکان تەواو ببێت و سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت.

هاوکات وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی  ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت، بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.