کوردستان

لە هەرێمی کوردستان تاوە باران دەستپێدەکات


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی بەراورد بەمڕۆ، پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە دادەبەزێت. کەشناسێک دەڵێت، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو سێشەممە بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 26-06-2024) کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرمای ئەمڕۆ بەوارد بە دوێنێ "کەمێک" نزم بووەتەوە. گوتیشی سبەی پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە دادەبەزێت.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، تاوەکو رۆژی سێشەممە بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما پێنج پلە دادەبەزێت و لە چوارشەممە بەدواوە بە پلەبەندی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
 
محەممە کەمال وتیشی، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. گوتیشی، سبەی خێرایی با لە کاژێرێکدا دەگاتە 25 کیلۆمەتر.
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.