کوردستان

نێچیرڤان بارزانی بۆ یەکلاکردنەوەی پرسێکی گرنگ سەردانی سلێمانی دەکات


بڕیارە بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانى بکات و لەگەڵ بەشێک لەلایەنەکان کۆببێتەوە.

باڵیۆزانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا داوایان کردووە، لەنزیکترین کاتدا وادەی هەڵبژاردن دیاریبکرێت، تاوەکو ئێستا کاتێکى دیاریکراو نییە بۆ سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانى، بەڵام لەنزیکترین کاتدا سەردانى سلێمانى دەکات.

لە سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى دەکات وەک هاوخەمییەک بۆ گیانلەدەستدانى کوڕەکەى کە هەفتەى رابردوو لە ئوردن کۆچی دواییکرد.

سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە کە پێشتر راگەیەندرابوو، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و دیاریکردنى وادەیەکى نوێ بۆ بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە لە ئەمساڵدا.

پێشتر کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیازى بۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کردبوو رۆژى 5ـی ئەیلول بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریبکەن
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.