کوردستان

وەزیری پەروەردە دەستگیرکردنی 100 کەسی لەسەر پرسیاری تاقیکردنەوەکان ڕاگەیاند


ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکراون، کە مامەڵەیان بە پرسیارى تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە کردبوو".

لەمیانەى کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەیى، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "تیمێکى چاودێریمان هەیە بۆ ئەو باندانەى بیانەوێت پرسیارى تاقیکردنەوەکان دزە پێ بکەن".

وەزیری پەروەردە وتیشى "لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا بە دەیان باندمان گرتووە کە دزەیان بە پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکان کردبوو".

ئالان حەمە سەعید جەختیشیکردەوە لەوەی "بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت ئامێرى ئەلکترۆنى و زیرەک لەلایەن خوێندکارانەوە ببرێتە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەوە".
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.