کوردستان

ئێستا گەیشت.. وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "بەغداد تودەی" بڕیارە نێچیرڤان بارزانی بە ئامانجی دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات.

سەرچاوەيەك بە ماڵپەڕى "بەغدا تودەى" وتووە، "سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ يەكێتى و بزوتنەوەى گۆڕان و حزبى و شيوعى و پارتە ئيسلامييەكان سەردانى سلێمانى دەكات.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئامانج لەو سەردانەى نێچیرڤان بارزانی، دروستکردنی هەماهەنگی نێوان لايەنە سياسييەكانە بۆ دياريكردنى رۆژێك بۆ بەرێوەچوونى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
2024-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.