ئابوری

لە بەغداوە مژدەیەک لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانەوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان مووچەکانیان لەگەڵ مووچەی وەزارەتەکانی دیکەی هەرێم دەنێردرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە بەغداد ئەلیەومی وتووە "بۆ مووچەی مانگی شەش هیچ دواکەوتنێک لە مووچەی هێزە ئەمنییەکان روونادات، بۆ ئەم مانگە مووچەکانیان لەگەڵ مووچەی وەزارەتەکانی دیکەی هەرێم دەنێردرێت.

غەیب ئەحمەد ئاشکراشیکرد 'بەغدا و هەرێم ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی لەجیاتی ناردنی لیستی ناو، "کۆد" بۆ بەغدا بنێردرێت و کۆدەکەش بۆ هێزە هەستیار و ئەفسەرە باڵاکان دەبێت.

ناوبراو جەختیشی کردەوە "بە ئەگەری زۆریشەوە لەدوای دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لەکاتی خۆیدا دەنێردرێت و دواناکەوێت.
2024-06-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.