وادهى گهڕانهوهى حاجیانى ههرێم ئاشكرادهكرێت
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژى ٢٤ى ئەم مانگە یەکەم کاروانى حاجیانى هەرێم لە ڕێگەى ئاسمانییەوە دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی ٢٢\٦\٢٠٢٤ لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستانیش بەرێگەی ئاسمانی لە رۆژی ٢٤\٦\٢٠٢٤ لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێم ئاماژەى بەوەکردووە، دواین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی ٣٠\٦\٢٠٢٤ لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.
حەج و عومڕەی هەرێم داوا لە کەسوکاری حاجیان دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک سەردانی فرۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت و هاوکاری دەزگاکان پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن تاوەکوو حاجیان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.
|