ئابوری

کێشەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری پێشمەرگە چارەسەرکرا

نها نیوز – هەوڵەکان

به‌هۆی كورتهێنانی مووچه‌وه‌ پێشمەرگە مووچه‌كانیان پێنه‌درا، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی 70یش ده‌ڵێت "كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركراو ئه‌مڕ‌ۆ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

لیوا ئەحمەد لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری هێزەکانی 70 بەماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وت "کەمێک پێش ئێستا کێشەی کورتهێنانی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە چارەسەرکرا و هەر ئەمڕۆش دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانیان دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "نزیكه‌ی 70 رۆژبوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ رۆژه‌ دارایی لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام به‌هۆی كورتهێنانه‌وه‌ مووچه‌كه‌ دابه‌شنه‌كراو دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕ‌ۆ توانرا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت.

جێی ئاماژەیە، بۆ مووچه‌ی مانگی نیسانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زیاتر له‌ چوار ملیار دینار كورتهێنان هه‌بووه‌، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری هێزه‌كانی 70ش ئاشکرای دەکات "له‌و كوتهێنانه‌ش زیاتر له‌ 500 ملیۆن دینار له ‌هێزه‌كانمان بووه‌.

ئ.ز
 
2024-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.