کوردستان

لەهەولێرەوە پارەی کەم نێردرا و دابەشکردنی مووچە دواکەوت


ئەمڕۆ هێزەکانی 70 نەیانتوانی مووچەکانیان وەربگرن، ئەوەش بەهۆی کەمیی ناردنی پارە لە هەولێرەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگە تایبەت بە نهانیوزی وت، بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی هێزەکانیان دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچە کەوتە ڕۆژی چوارشەممە.

ئەو سەرچاوەیەی نها وتیشی، هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی هێزەکانی حەفتا بۆ ناردنی پارەی کەم لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەگەڕێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەشێك لە هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 70  ڕۆژە مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە.
 
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.