ئابوری

هەواڵە خۆشەکە لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەستیپێکردوە و بەردەوامە. دەشڵێت "هەر تەیف سامی واژۆی لیستەکەی کرد هەرێم پارەدار دەکەین".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیاکانی وتووە "چاوەڕوانی ئەوەن وردبینی لە لیستی مووچەدا تەواو ببێت و لیستەکە بۆ وەزیری دارایی عێراق بنێرێت بەمەبەستی واژۆکردنی.

سەرچاوەکەی دارایی عێراق ئاشکراشیکردووە "هەرکات تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی کۆتایی لەسەر لیستەکە کرد، ئەوا راستەوخۆ دەستدەکرێت بە پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی هەرێم بە مەبەستی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان.

ئ.ز
 
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.