جیهان

سەرۆکی وڵاتێکی گەورەی جیهان دەیەوێت دەستلەکار بکێشێتەوە

کەناڵێکی فەرەنسی ئاشکرایدەکات، دوای ئەوەی ڕاستڕەوەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامێکی گەورەیان بەدەستهێنا، سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانە و بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکاتەوە.

کەناڵی "Europe 1" بڵاویکردەوە، ئەمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ کەسە نزیکەکانیدا باسی لە سیناریۆی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە، وەك کەناڵەکە دەڵێت، هەموو ئەگەرێك لەبەردەم ماکرۆن کراوەیە.

دوای بردنەوەی ڕاستڕەوەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، ئاڕاستەکەی ماکرۆن لە ئەوروپا و فەرەنسا، کاریگەریی لەسەر کارەکانی ئەو ئاڕاستەیە دەبێت.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا بە چڕیی ماکرۆن دەستلەکارکێشانەوەی خۆی باسکردووە، چونکە ماکرۆن دەزانێت هەڵبژاردنی داهاتووی فەرەنسا بۆ ئەو سەخت دەبێت.
 
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.