عێڕاق

حەلبوسی لەسەر سەرۆکێک بۆ پەرلەمانی عێراق هاتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم رایگەیاند، پێویستە ئەو کەسەی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریدەکرێت تایبەتمەندی دەستپاكی تێدا بێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی ''لەگەڵ عەمار حەكیم كۆبووینەتەوە و باسمان لە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەكە كردووە.

نوسیویشیەتی "هەردوولا كۆكبووین لەسەر ئەوەی كە پێویستە كار بۆ پاراستنی سەقامگیری بەدەستهێنراو بكرێت.

حەلبوسی ئاماژەی بەوەشکردووە "هەردوولا دووپاتمان كردووەتەوە كە گرنگە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بدرێت بەو مەرجەی چەندین تایبەتمەندی وەك دەستپاكی و لێهاتوویی تێدا بێت و باوەڕی بە سستمی سیاسی هەبێت لە عێراقدا.

ئ.ز

 
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.