ئابوری

هات.. دابەشکردنی مووچەی ئەم وەزارەتانە دەستیپێکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

دوێنێ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەک وەریدەگرن.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (وەزارەتی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، ب. گشتی ڕەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی مافی مرۆڤ).

هەر بەگوێرەی خشتەکە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار ئەمڕۆ سێ‌ شەممە دەستپێدەكات و ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت، بەڵام خانەنشینی سەربازی تێدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی پارەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە.

ئ.ز
2024-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.