هەواڵ

هه‌رێم له‌سه‌ر بیانویه‌كى به‌غدا هاته‌ده‌نگ و زانیاریى ئاشكراده‌كات

بەڕێوەبەرێكى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌سه‌ر بیانویه‌كى به‌غدا هاته‌ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌غدا بیانوو ده‌گرێت و ئێمه‌ش بیانوومان بڕیوه‌".

زێدە محەممەد بەڕێوەبەری پلان لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئاشكرایكرد، لە ڕووی تەکنیکیی، داتا و زانیاری هیچ بەهانەیەکمان بۆ بەغدا نەهێشتەوە کە هەموو گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرنەگرێت، هەروەها تەنها 30% ڕووبەری چێنراوی هەرێم هەژمارکرا، لە کاتێکدا ئێمە 2 ملیۆن و 955 هەزار ڕووبەڕی چێنراومان بە گەنم هەبوو  جگە لەو ناوچانەی کە دەکەونە سنووری ماددەی 140.

وتیشى:"بیانوویەکی دیکەی بەغدا ئەوە بوو بڕە پارەیەکی بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستای دیاریکردبوو، نەیویست بڕی وەرگرتنی گەنمەکە و پارەکە زیاتر بکات".

ئه‌وه‌شى وت:"لە کابینەکانی پێشووی حکوومەتی هەرێم بڕی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی هەرێم تەنها نزیکەی 300 هەزار تۆن بوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەم ئەو بڕە بۆ 700 هەزار تۆن زیادکراوه‌، جوتیارانیش ده‌بێت بزانن بەبێ پسوولەی وەزارەتی کشتوکاڵ گەنم لە هیچ جووتیارێک وەرناگیرێت، هەر جووتیارێک بیەوێت گەنمەکەی ڕادەستی سایلۆ بکات، دەبێت پسوولەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پێبێت".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "جووتیاران دڵنیا دەکه‌ینه‌وه‌ لەوەی کەرتی تایب دوو سایلۆی دروستکردووە بۆ وەرگرتنی بڕی گەنمی زیادەیان، سایلۆکانی کەرتی تایبەت گەنم بە هەمان نرخی سایلۆی حکوومەت وەرناگرن".

پێشتریش کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگه‌یاندبوو، ئامادەکاریمان کردووە و هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ جووتیاران دەکەین و ده‌رگاى سایلۆکان بۆ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و شوێنه‌كانى تر ده‌كرێنه‌وه‌.

2024-06-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.