پەرلەمانتارێکی پارتی: لەمەودوا ئەرکی وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا موچە دابەشکردنە
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی و خانەنشین و چاودێرییەوە لە بودجەی 2024 بە 965 ملیار دینار دیاریكرا".
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەنوسینێکدا دەڵێت "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی و خانەنشین و چاودێرییەوە لە بودجەی 2024 بە 965 ملیار دینار دیاریكرا، ئەم ڕەقەمە لە چەندین فیلتەری جیاوازی هەرێم و بەغدا وەك هەردوو وەزارەتی دارایی، هەردوو وەزارەتی پلاندانان، هەردوو دیوانی چاودێری دارایی، هەردوو ئەنجومەنی وەزیران تێپەریوە و سەرجەمیشیان پەسەندیان كردووە بەدوای هەموو ئەم فیلتەرانە پەرلەمانی عێراقیش پەسەندیكرد و بوو بە یاسا".
شێروانی باسی لەوەشکردووە، "بۆیە ئەركی وەزارەتی دارایی تەنیا جێبەجێكردنی یاساكەیە وەك خۆی جگەلەمە هەر ڕێکارێکی تر لەژێرناوی تەدقیقكردن بێت یان هەر ناویتر نایاساییە و گێچەڵپێكردنە، هەر كەسێكیش ماف بداتە ئەم كارەی وەزارەتی دارایی بۆ ڕاگرتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بەهەر بیانوویەك بێت، بەشدارە لەو سیاسەتە قێزەوەنەی دژی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەگیرێتە بەر، بۆ برسی كردن و شێواندنی ژیانیان و لە هەمانكاتیشدا ڕێگەخۆشكردنە بۆ زیاتر ئازاردانیان".
|