بەغدا پارەی مانگی پێنجی ڕەوانەی هەرێم کرد
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق رایەگەیاند، پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینانی هەرێم خەرجکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستیکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانبەرانى گرێبەستی هەرێمی کوردستان".
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
هاوکات تائێستا چارەنوسی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان یەکلانەکراوەتەوە.
ئ.ز
|