ئه‌وكه‌سه‌ى له لوبنان هێرشیكرده سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان كێ بوو؟
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له زارى سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازى به‌یروته‌وه ناسنامه‌ى ئه‌وكه‌سه‌یان ئاشكراكردووه كه ئه‌مڕۆ هێرشیكرده‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له لووبنان، ئاشكرابوو، ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌شى وانه‌ى ئایینى به‌ته‌قه‌كه‌ره‌كه وتووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركراوه.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى لوبنان به ئاژانسه‌كانى هه‌واڵیداوه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یروت، هیچ كوژراوێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
وتووشیه‌تى:"هێرشبه‌ره‌كه ناوی قه‌یس فه‌راجه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سورییه، دوای ده‌رهێنانی فیشه‌كه‌كانیش له جه‌سته‌ی كه به‌برینداریى ده‌ستگیركراوه، ئێستا ته‌ندروستی جێگیره".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، ئیمامی مزگه‌وتێك و كه‌سێكی دیكه‌ی لوبنانی ده‌ستگیركراون كه هێرشبه‌ره‌كه وانه‌ی ئاینی لا خوێندوون، هه‌روه‌ها سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی قه‌یس فه‌راج ده‌ستگیركراون.
|