له سێ پارێزگاى عێراق پله‌ى گه‌رما نزیكده‌بێته‌وه له پله‌ى كوڵان
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ده‌سته‌ى كەشناسی عێراق راگه‌یه‌نراوێكى له باره‌ى پلەكانی گەرما بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایده‌كات، لە سێ پارێزگا پله‌ى گه‌رما نزیكدەبێتەوە لە 50 پلەو لە 15 پارێزگاى دیكه‌ش 40 پلە تێدەپەڕێنێت.
ده‌سته‌ى كەشناسی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه، پلەكانی گەرما لە سێ پارێزگاى عێراق لە 50 پلە نزیكدەبێتەوە و لە 15 پارێزگاش 40 پلە تێدەپەڕێنێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، "وڵاتەكە ڕوبەڕوی شەپۆلێكی گەرما دەبێتەوە، بەشێوەیەك لەبەسرەو میسان‌و واست دەگاتە 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی، هەروەها لە 15 پارێزگای عێراقیش پلەكانی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت".
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هیچ شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین لەماوەی داهاتودا عێراق ناگرێتەوە".
|