له به‌غداوه مۆڵه‌ت به حزبێكى نوێى كوردى ده‌درێت
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ژماره‌یه‌كى كه‌سایه‌تى دیار حزبێكى نوێى سیاسیى له هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كه‌ن و بڕیاریشیانداوه ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌ى تۆماركردنى قه‌واره سیاسییه‌كان دووباره رابگه‌یه‌نێته‌وه، ئه‌وا به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، حزبێکی نوێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت کە مۆڵەتە فەرمیەکەی لە بەغداوە بۆ وەردەگیرێت و ژمارەیەك کەسایەتی دیاری هەرێمی کوردستانیش دەستەی دامەزرێنەرین یه‌كێك لەوانەش مەسعود عەبدولخالق-ه.
له‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، دەستەی بڕیاردانى حزبه نوێیه‌كه لە پێنج کەس پێکدێت و لە قۆناغی دواتریشدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی دروستدەکەن، بەڵام مەرج نییە بە هەمان ناوی ئۆرگانە حزبییەکانی ئێستای کوردستان بێت، هاوکات ئەو حزبە بڕیاریشیداوه بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بكات، ئەگەربێت و کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنه‌كانى عێراق ماوەی تۆمارکردنی ناوی قەوارە سیاسییەکان دوبارە ڕابگەیەنێتەوە.
ئه‌وه‌ش زانراوه، بەشێك لەو کەسایەتیانەی لەم حزبە نوێیەدا بەشدارن، هه‌مان ئەو کەسانەن کە پێشتر بەشێكبوون لە هەوڵەکانی دروستکردنی بەرەی هەڵوێست کە عەلی حەمەساڵح ئێستا سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام بەهۆی جیاوازی بیروڕایانەوە ئه‌وكات نەگەیشتنە ئەنجام و ئێستا بڕیاریانداوه حزبێكى نوێ دروست بكه‌ن و به‌شداریى هه‌ڵبژاردنیش بكه‌ن.
|