په‌یامێكى به‌په‌له بۆ دایكان و باوكان.. جۆرێك شیرى وشك قه‌ده‌غه‌كرا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى دایكان و باوكان ده‌كرێت و له جۆرێكى شیرى منداڵان ئاگادارده‌كرێنه‌وه كه چیتر له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌یه و نابێت به‌كاربهێندرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بە پێی نووسراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان شیری وشکی منداڵان لە جۆری (نیوتری هۆڵەند- nutri Holland) کە دوای پشکنین و بەدواداچوونی لایەنی پەیوەندیدار، ئەمجۆرە شیرە ساختە دەرچووە".
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "بە هەموو شێوەیەک مامەڵەکردن و فرۆشتنی ئەم شیرە وشکە ڕێگه‌پێدراو نییە و ئێمەش وەک لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاگاداری کۆگاکانی شیر و فرۆشگه و دەرمانخانەکان لە سنووری قەزای چۆمان و دەورووبەری دەکەینەوە، مامەڵەکردن و فرۆشتنی ئەم شیرە قەدەغەیە و لە هەر شوێنێک ببیندرێت، دەستی بەسەردادەگیرێت”.
ئه‌وه‌ش هاتووه، "هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کە ئەم جۆرە شیرە وشکە بۆ منداڵان بەکارنەهێنن و لەهەر شوێنێکیش بیبینن، پێویستە لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان ئاگاداربکەنەوە، بۆ ئەوەی رێکاری خۆمان بگرینەبەر".


|