هەواڵ

پەرلەمانتارانی عێراق بە لێشاو چوونەتە حەج

زیاتر لە 80 پەرلەمانتاری عێراق بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونەتە مەککە، هاوکات زیاتر لە (45) پەرلەمانتاریش بایكۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان كردووە، بەوەش نزیکەی 130 پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق ئامادەییان نابێت.

محەمەد زیادی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، چوونی پەرلەمانتاران بۆ حەج و بایکۆتی کۆبوونەوەش لەلایەن هەندێکی دیکەیانەوە، دەبێتە بەربەست لەبەردەم دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ دیاریكردنی وادەی دانیشتنێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

شارەزایان دەڵێن، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دەكەوێتە وەرزی داهاتووی یاسادانان، لەم وەرزەدا کە وادەکەی بەسەرچووە و کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان هەیە، تەنیا خشتەی بودجەی ئەمساڵ پەسەند دەکرێت.
2024-05-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.