هەواڵی دڵخۆشکەر گەیشت..بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت
تاوەکو ئێستا پارەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگى نیسان لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بەڵام وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواو بووە.
کۆی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوەم نزیکەى 300 ملیار دینارە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارەکە ڕەوانەی هەولێر بکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە ئەم مانگەش لەسەر بنەمای ناردنی لیستی مووچە بە کۆد، پارە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، بەڵام بە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوە، بۆ مووچەی مانگی پێنج، دەبێت لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بە ناوی چواری فەرمانبەر بنێردرێت نەك بە کۆد.
|